مه‌زده‌ک
16 Tîrmeh 2011 Şemî
مه‌زده‌ک مێژووی له‌دایک بوونی نازانرێ، پێشه‌نگێکی گه‌ل و
ریفۆرمخوازێک و کوردێکی شاری هه‌مه‌دان بوو، له ساڵانی (499) کوژراوه،
مه‌زده‌ک وه‌ک بهدواداهاتووی زه‌رده‌شت و مانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ..
مه‌زده‌ک مێژووی له‌دایک بوونی نازانرێ، پێشه‌نگێکی گه‌ل و
ریفۆرمخوازێک و کوردێکی شاری هه‌مه‌دان بوو، له ساڵانی (499) کوژراوه،
مه‌زده‌ک وه‌ک بهدواداهاتووی زه‌رده‌شت و مانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ، مه‌زده‌ک
کاریگه‌ری یه‌هودی، کریستیانی، بودیستی و قه‌واره فه‌لسه‌فییه‌کانی
یۆنانی سه‌رده‌می خۆی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مه‌زده‌کدا
ئاراسته‌ی سه‌ره‌کی ده‌ستنیشان ده‌کرد، کۆمه‌ڵایه‌تیبوونی رۆژهه‌ڵات بوو،
به چه‌مکی فه‌لسه‌فی خۆی و به هاوبه‌شی راهیبه‌کانی زه‌رده‌شت و
ئه‌ریستۆکراته‌کانی ساسانی به سیستمێکی یه‌کسانیخوازی، هاوبه‌شخوازی و
ئازادیخوازی به‌رگریان له دژی سیسته‌می پیاوسالار ـ ده‌وڵه‌تگه‌را
کردووه. له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه به واتای هاوبه‌شی ماڵ و سامان، فکری
"به هاوبه‌شی، یه‌کسانی ژن ـ پیاو ناتوانرێ ده‌سه‌ڵات و ته‌حه‌کوم به‌سه‌ر
مرۆڤدا بسه‌پێنرێ" له ناوه‌ندی فه‌لسه‌فه‌ی خۆی دانا.
مه‌زده‌ک
بناخه‌کانی فیکر و بیر و فه‌لسه‌فه‌که‌ی به دوالیزمی زه‌رده‌شت
روونکردۆته‌وه: رووناکی و تاریکی، چاکه و خراپه هه‌میشه له شه‌ڕدان و
جگه له خوداوه‌ند، له هه‌موو جێگه‌یه‌ک ئه‌مه به‌کاره، هه‌روه‌ها وه‌ک
له زه‌رده‌شتیدا هه‌یه، ئه‌میش دژبه‌ری کوشتنی مرۆڤ و گیانه‌وه‌رانی
کردووه، داوای له‌ناوبردنی جیاکارییه‌کانی پیاوانی ئایینی و ئه‌رکه
قورسه‌کانی ئایین ده‌کات و به‌رگری له‌وه‌ش ده‌کات، که ده‌بێ هه‌موو
موڵکایه‌تی تایبه‌ت، توندوتیژی، ئیره‌یی و تووڕه‌یی و چاوبرسێتی له مرۆڤ
دووربخرێنه‌وه، که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جۆره خراپه‌کاریی و گوناهێکه،
له‌جیاتی ئه‌مانه پێویسته کۆمه‌ڵگه بکرێته کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستی و
ئه‌شق.
به‌لای مهزدهکهوه خوداوه‌ندی رووناکی به هێزه‌ی به چوار
که‌سی به‌خشیوه و به‌هێزه‌کانی دیکه‌ی ژێر کۆنترۆڵی ئه‌وان کاروباره‌کانی
گه‌ردوون به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. ئه‌مانه؛ دادگایی‌کردن (مۆباد ـ دادگه‌ری
سه‌ره‌کی)، تێگه‌یشتن (ههرباد ـ فاکته‌ری سه‌ره‌کی رێگه‌ی تێگه‌یشتن)،
حه‌شاردان (سهرپاهاد ـ سه‌رپه‌رشتیار)، جۆش و خرۆش (رامیشگار ـ وه‌ستای
که‌یف و جۆش). به‌م پێیه حه‌وت هێز له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م چوار
که‌سه‌دایه و له‌ده‌ستی هه‌ر یه‌ک له‌و حه‌وت هێزانه‌ش (12) هێزی تر
هه‌یه. مه‌زده‌ک کاتێ باسی هێزی هه‌ر چوار خوداوه‌نده‌که ده‌کات وه‌ک
وشه‌ی نهێنی به‌رنامه‌ی ریفۆرمێکی پێشکه‌وتووی شیاوی بارودۆخی
ئه‌وسه‌رده‌مه بووه؛ مژده‌ی به‌رنامه‌ی بهدادگاییکردن تێگه‌یشتن،
پاراستنی تێگه‌یشتنه‌کانی، بڵاوکردنه‌وه‌ی پاراستووهکهی و له کۆتاییشدا
به جۆش و خرۆشه‌وه سه‌رکه‌وتن راده‌گه‌یه‌نێت و مژده‌ی بونیادنانی
کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌شق دێنێت.
به کورتی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی مه‌زده‌ک و
چه‌مکی سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی به‌رگری لێده‌کرد به خێرایی له‌ناو
کۆمه‌ڵگه‌دا په‌سه‌ندکراو و بڵاوبۆوه، بناخه‌ییترین هۆکاری ئه‌م
بڵاوبوونه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو گه‌لانی میزۆپۆتامیا ئاشنای ژیانی هاوبه‌ش بوون و
له هه‌لومه‌رجه‌کان ئه‌و رۆژگاره‌دا کۆمینه‌کانی گونده‌کان زیندووبوون،
به‌ڵام دیخانهکانی (سه‌رده‌سته‌ى عه‌شیره‌تى بچوک) خاوه‌ن زه‌وییه‌کان و
پیاوه ئایینییه‌کانی خاوه‌ن زه‌وی په‌رستگاکان راسته‌وخۆ له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌دا هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش به‌ر له هه‌موو شتێک
وه‌ک چۆن له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا بووه، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا
باڵاده‌سته‌کان به بانگه‌شه‌ی "مه‌زده‌ک به‌رگری و پشتیوانی له‌وه ده‌کات
که ژنیش هاوشێوه‌ی موڵک ده‌بێت هاوبه‌ش بێت" رهشکردنهوهیان به هه‌ند
وه‌رگرتووه.
مه‌زده‌ک له قه‌واره‌ی سه‌ره‌کی یاخیبوونهکانیدا
لایه‌نگری هه‌ژاران ده‌بێ، خۆڕسکانه پشتیوانی له گه‌له‌وه پێده‌گه‌شت،
زه‌رده‌شتی که به یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات تێک‌چووبوو، ئه‌مجاره‌یان
مه‌زده‌ک به ئامانجی ئه‌نجامدانی ریفۆرم له‌ژێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ده‌وڵه‌تدا خۆی و لایه‌نگرانی تا ده‌چوو به‌هێزتر ده‌بوون. مه‌لیکی ساسانی
کاواسی یه‌که‌م "که کاوه، کاواد، کاوازیشی پێده‌ڵێن" ئه‌م هه‌له‌ی
قۆستۆته‌وه و له سه‌ره‌تادا وای نیشانداوه پشتگیری له بیروبۆچوونه‌کانی
مه‌زده‌ک ده‌کات، لێره‌شه‌وه مه‌لیک ده‌ستی به‌هێزتر ده‌بوو
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ریستۆکرات "خاوه‌ن کار و ده‌وڵه‌مه‌نه‌کان" و راهیبه‌کان،
که تا ده‌چوون لهبههێزبووندا بوون، به‌ڵام دواتر مه‌لیک کاواس په‌نا
ده‌باته به‌ر "ئاک ـ هون"ه‌کان و هاوکارییان لێوه‌رده‌گرێت، به هاوکاری
سوپای ئاک ـ هون هێرش ده‌کاته سه‌ریان له (499)دا مه‌زده‌ک ده‌ستبه‌سه‌ر و
لایه‌نگرانیشی دووچاری شکست ده‌کرێ.
ئه‌گه‌رچی ساسانییه‌کان به‌گشتی
له‌به‌رامبه‌ر ئایینه‌کانی وه‌ک مه‌سیحی و یه‌هودی به لۆژیکێکی
ئیدارهچییانه (به‌ڕێکردن) هه‌ڵوه‌سته‌یان ده‌کرد، له‌به‌رامبه‌ر
مه‌زده‌کییه‌کان هه‌ڵوێستیان هه‌میشه کۆمهڵکوژکارانه بووه، هۆکاری
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه له ناخ و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و شه‌پۆلانه‌دا کۆمیناڵیزمی و
بوون به ئه‌ڵته‌رناتیڤی (له‌بر)ى رژێمه‌کان هه‌یه. به‌گوێره‌ی
گێڕانه‌وه‌یه‌ک: خه‌سره‌وی یه‌که‌م کوڕی کاواسی کۆمه‌ڵکوژکاری لایه‌نگرانی
مه‌زده‌ک، که دواتر جێگه‌ی باوکی ده‌گرێته‌وه، به مه‌زده‌ک ده‌ڵێ که‌وا
ده‌توانێ له پێش گه‌ل و جه‌ماوه‌ر ئایینه نوێیه‌که‌ی رابگه‌یه‌نێت و
مه‌زده‌ک بانگهێشتی کۆشکی خۆی ده‌کات و میوانداری ده‌کات. مه‌زده‌ک و
که‌سانی نزیکی که بانگهێشته‌که په‌سه‌ند ده‌که‌ن و ده‌چنه کۆشک، به‌و
ته‌ڵه‌یه‌ی بۆیان دانراوه بێ کاریگه‌ر ده‌کرێن. خه‌سره‌و یه‌که به
یه‌که‌ی پیاوه‌کانی مه‌زده‌ک سه‌ره‌و خوار تا که‌مه‌ریان ژێر خاک ده‌کات و
به‌و شێوه‌یه ده‌یانکوژێت، دوای گوتنی "به‌رهه‌می مه‌زهه‌بی شه‌یتانی
ببینه" مهزدهکیش به هه‌مان شێواز ده‌کوژێت. به‌پێی گێڕانه‌وه‌یه‌کى تر
به‌رله‌وه‌ی مه‌زده‌ک بکوژێت، مه‌زده‌ک به خه‌سره‌و ده‌ڵێت "ده‌توانی
هه‌موو گه‌ل بکوژیت؟" ئه‌م پرسیاره‌ش له راستیدا ئه‌و راستییه
ده‌خاته‌ڕوو که مهزدهکییهت له‌ناو گه‌لدا چه‌نده باو و به‌کاریگه‌ره.
دوای کوشتنى مازدهک، حورهمی کچی قاده، که هاوژینی مه‌زده‌ک بوو،
درێژه به تێکۆشانی مه‌زده‌ک و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی ده‌دات،
(نیزامولمولک) له‌م باره‌یه‌وه له شاکاری سیاسهتنامهدا ده‌ڵێ: "دوای
کوشتنی مه‌زده‌ک هاوژینه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دوو که‌سی تر له مه‌داین
راده‌که‌نه گوندی ره‌ی و بانگه‌وازی له گه‌ل ده‌که‌ن تا رێی هاوژینه‌که‌ی
بگرن، ئه‌وه‌ی که‌وتنه دوای به ئایینی حوڕهم ناویاننان، حوڕهمهکان
چونه هه‌ر شارێک ناوێکی تریان لێنراو به‌رده‌وام له سه‌رهه‌ڵداندا بوون".
مه‌زده‌ک و هاوڕێباز و لایه‌نگرانی وه‌ک پێویستییه‌کی سه‌رچاوه‌ی
باوه‌ڕه‌که‌یان دژبه‌ری توندوتیژی بوون و چونه‌ته هه‌ر ده‌وڵه‌تێک روویان
له ئه‌نجامدانی ریفۆرم کردووه، نه‌یانتوانیوه خۆیان بپارێزن و دوچاری
کۆمه‌ڵکوژی بوونه‌ته‌وه، جێی داخه چۆن به‌سه‌ر (مانی)یشدا هات ئه‌م
هه‌وڵی ریفۆرمه زووه‌ی (مه‌زده‌ک) یش به کۆمه‌ڵکوژی سه‌رکوت کراوه.
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 37
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 38
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 39
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 40
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 41
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 42