ئەوەی وا بەرەو رۆژ ڕا ئەکات چیرۆکی ژنانی ئا
17 Tîrmeh 2011 Yekşem
نوسین و واتادان بە ژیان و تێکوشانی ئەو گەورە مرۆڤا
سەکینە کاراکۆچان
نوسین و واتادان بە ژیان و تێکوشانی ئەو گەورە مرۆڤانەی کە
کەوتوونە لێگەڕینی ئازادییەوە، هەر کات ئیشێکی زەحمەتە. یەکەم هەنگاوی هەر یەک لەوانە لە پێناو
ژیاندا و ئەو ساتانەی کە سەرەنجی ڕاکێشاون، وەبەرهێنانی سەرەتایەکی نوێیە. دەرکەوتنی ئەوانە
لە کۆمەڵگایەک کە دەورە دراوە، وەکوو تیشکەکانی خۆرە کە تاریکییەکان پارچە پارچە
دەکات. چیرۆکی گەیشتووان و رێپێوەران لە هەمان سەرچاوەدا، واتادار و قووڵە. و ئەوانە لە
مێژوودا نووسیان ...
کەواتە دەبێ چۆن چیرۆکی ئەوانەی وا بەرەو رۆژ ڕا ئەکەن و
ئەو ژنانەی کە رێپێوەری ئازادین بنووسرێت؟ پاییز هەروەها کە مانگی خەمگینی یە،
مانگی بەرخۆدانی ژیان دۆستان و ئەوانەیە کە هیوایان گەورەیە. ئۆکتۆبەریش وەکوو هەر مانگێک زۆر شتان
لە ناو خۆیدا دەگرێت. مانگی ئۆکتۆبەر لە هەمان کاتدا مانگێکە کە گۆرز و
کۆمپلۆگەرەکان ویستوویانە بگەنە ئەنجام.
لە رێپێوانی ئازادیدا هەر چۆن هەمیشە قۆناخی بەئێش و
زەحمەت وەکوو ویراژ هەڵسەنگێندراوە، بەرخۆدانیش بەرز بۆتەوە و بۆیە ئەم مانگە،
مانگی قووڵبوونەوەی رێکەوتنە. مانگێکە کە تیایدا بێریتان (گوڵناز کاراتاش)،
عەزیمە (مهرەبان ساین)، غۆربەتەلی
ئەرسۆز، مریەم چۆلاک، جاندا تورک، رۆناهی ئالمان، چەرکەز هێلین و بە دەیان
تێکوشەری ئازادی شەهید کەوتوون.
مانگی سووڕاندنی چۆپی ئازادی بە دەست کچانی کورد، تورک و
چەرکەزە. مانگێکە کە تیایدا ژن لە بەرانبەری خیانەت، کۆمپلۆ و هەر چەشنە هێرشەوە
شەڕی کردووە و ڕاوەستەیەکی بەشەرەفی نیشان داوە. هەر چەندەش بەدیلی قورس بێ، بەڵام
مانگێکە کە ئەو بآدەنگییەی وا لە ژیاندا هەبوو، ئازادانە وەرچەرخا بە هێز و
ئیرادەوە. مانگی ئۆکتۆبەر، خاوەن واتاگەلی گەورەیە لە ناو خۆیدا. بۆیە دەتوانرێت
ئەم مانگە وەکوو مانگی قوولڕ کردنەوەی لێگەڕینی ئازادی و نوآکردنەوەی بەڵێن و
پەیمانیش هەڵسەنگێندرێت و پێناسە بکرێت.
گەورەیی نرخە خۆڵقێندراوەکان لەگەڵ بڵندکردنی ژن،
تێکوشانی ئازادیمانی گەیاندە جێگایەک کە قەت ناگەرێتەوە. ئەوەی وا دەکەوێتە سەرشانی ئێمە ئەوەیە
کە ببینە شایستەی هەڤاڵەتی ئەوانەی وا سەرلەنوێ مێژوویان نووسییەوە و هەروەها
تێکوشانی ئەوان بڵند بکەینەوە.
لێگەڕینی هەڤاڵان؛ بێریتان، عەزیمە، غوربەتەلی، چەرکەز
هێلن، مریەم، جاندا، ئەکین و ساریا بەرەوە ئازادی، وەبەرهێنانی بزووتنەوەی ئازادی
ژن و بڵندبوونییە. وەپێشگرتنی ئەم رێگایە و لەنێوبردنی تەگەرەکان لەلایەن هەر
یەکەیان، گەیشتنە بە رۆژ و تیشکی پارچەکردنی تاریکییەکان.
هەڤاڵ بێریتان (گوڵناز کاراتاش)؛
لەگەڵ عەشق بە ئازادی و چیاکان، دەگاتە لوتکەی "شەکیف". کچی جەسوری بەرخۆدانی دەرسیم، لە
کاتی گەیشتن بە "زاگرۆس"، لەگەڵ مەزنکردنی
هیوای داهاتووی دەیان هەڤاڵی ژنی، بەشداری ژیان دەبێت. بە شێوە حەرەکەتی ئاسک، لەگەڵ چیاکاندا
دەبێتە یەک و لە بەرانبەری چەتەکانی خیانەتەوە بە تەنیایی وەکوو ئەرتەشێک شەڕ
دەکات. بۆ هەیبەتی چیا، لەگەڵ گیانی بەرخۆدانی ئێجگار گەورەی، دەبێتە سیمبۆلی
ئەوەیکە ژنی کورد بە راحەتی تەسلیم نابێت. و ئەو وەکوو هێڵێکی بەرخۆدانی و ژیان
کە جوانییەکان تیایدا بەجێی دەبن.
هێڵی فەرمانداری گەورە، بێریتان، کە شان نادات بە خیانەت
و تەسلیمییەت، دەبێ چۆن ژیانی بێتەوە؟ ژیان و بەرخۆدانی بە شێوەی بێریتان،
سووربوونە لەسەر هێڵی ئازادی.
هاوڕێ عەزیمە؛ لە ساڵانی 1980دا کە لە یەکێک لە گۆندەکانی "موش" مامۆستایی
دەکات، لەگەڵ شەرڤانانی ئازادی ئاشنا دەبێت. لەو کاتەی کە بە قۆتابیانی وانە دەدات،
مێشک و دڵی لە جێگایەکی دیکەدایە.
لەناو قورسایی ئەو بیرەپتەوانەی کە لە مێشکیدا
دەسووڕێنەوە، لەوە بیر دەکاتەوە کە داینی وانەی تورکی بەو مرۆڤانەی وا کوردی قسە
دەکەن بآواتایە. مامۆستایەکی جەوان و پڕ لە جوانی ژیان؛ بەشداری ئەوانەی وا
مێژوو دەنووسنەوە و لێگەڕینی مێژوو دەبێت. لە پێناو تێگەیشتن لە کوردی نکۆڵی
لێکراو و مێژووی ژن بەرێگا دەکەوێت.
پاش دوازدەی ئەیلولێک کە بچوکترین جموجوڵ و ڕادەربڕینی
رووبەرووی مەرگ دەکردەوە، دەردەکەوێتە دەرەوەی وڵات. لە بیستۆمی مانگدا بە جۆش و هیوایە کە
لەگەڵ هەڤاڵی ژنی، ئاشکن، لە کەمپەکانی فەلەستین دێنە لای یەک. واتە کاتێک
ژیانێکی نوآ دەست پێ دەکەن، لە پەروەردەی سەربازی و سیاسییەوە دەرباز دەبن. لە کۆنگرەی
دووهەمدا بڕیار دەدەن بگەڕێنەوە وڵات.
هاوڕێ عەزیمە، بە زانابوونی قووڵی بووە وەڵام بۆ قۆناخ،
وەکوو ئەندامی کۆنگرە لە نێوان ئەوانەی وا دەگەڕێنەوە وڵات جێی دەگرێت. هەروەها لەناو
یەکەمین گروپی پرۆپاگەندەی چەکداری لە بۆتان جێی دەگرێت. هاوڕێ عەزیمە؛ وەکوو فەرماندارێکی ژن و
بەرێوەبەرێک کە بە ژیانی گەریلا واتا دەدا، لەگەڵ هێزی جەوهەرە و ئیرادەی
بە تێپەڕاندنی قۆناخی دژوار و پڕ لە بەرزایی و نزمایی، متمانەی هەڤاڵانی قازانج
دەکات.
بڵندبوونی مامۆستای جەوان بۆ پێگەیەک کە وەکوو
فەرماندارێکی گەریلا لەگەڵ ڕاوەستەیەکی تێکوشەرانە پەروەردە بێ و لە دژوارترین
هەڵومەرجەکان دا لەگەڵ هاوڕێی بێت، بەراحەتی بەدی نەهات. ئەو بووە خاوەن ڕاوەستەیەک کە هەر کات
پەروەردەی دەکرد و لەخۆی ڕادەبووارد.
تەڤڵی بوونی ژن لە شەڕ و شەڕکردنی، زانابوون و تێگەیشتنی
دەویست. کە؛ هاوڕێ عەزیمە، لەگەڵ خوڵقاندنی ئەمە لە کەسایەتی خۆیدا، پابەندی
پرەنسیبی سەرکەوتن لە کاری دژواردا مایەوە. بە هەستی بەرپرسیارەتی قۆناخ و
زانابوونی ئەرکدا، هەرکات پێشانگایەتی دەکرد. لە بەرانبەری ئۆپەراسیونی "ساندویچ"ەوە کە
هێزەکانی نەتەوەپەرستی سەرەتایی، هێڵی خیانەت و هێزەکانی ئەرتشی تورک پێکەوە لە
ساڵی 1992 لە هەفتانیندا پێکیان هێنا، بە رۆژان لە سەنگەری بەرخۆدانی دا لەگەڵ
فەرماندەیی کردنی دەیان ملیتان شەڕی کرد. هاوڕێ عەزیمە کە لە بەرەی هەفتانین دا
بەرخۆدانی و ڕاوەستەی بێریتان لە شەکیف دا سڵاو دەکات، بەرخۆدانییەکی مێژوویی
دەنوێنێت. لەو کاتەی کە عەزیمەکان و بێریتانەکان بوونە دەنگی ژنان کە لە خاکی
خۆداوەندی دایک، بۆ چاند و شێوەی ژیانی دایک بآ دەنگ کراون. هەروەها بوونە خاوەن ڕاوەستەیەک کە
ببێتە بابەتی سرود و نەغمە لە بەرانبەری خیانەتی ساڵی 1992دا و بەجیاتی ئەوە، ئەمر بە نووسینی
مێژووی بآ چارەنووس دەکەن. بە شەڕکردن فێربوون کە ژیان تەنیا بە بەرخۆدانی بەدی دێت. بەسآیەکان و
زەریفەکان، داگیرکەرانیان لە مەملەکەتەکەیان سڕییەوە و لەجیاتی، فێربوون چۆن
دەتوانرێ لە زاگرۆسەکان و هەفتانینەکان دا ژیان بکرێت. ژنی هۆشیار، غوربەتەلی، هاوڕێ عەزیمە
دۆرپێچی ساڵی 1997یان شکاند و لەگەڵ وەڵامدانەوە بە "چۆن دەتوانرێ بژی" وەکوو ژن،
بوونە ئالترناتیڤ.
ژنی زانا، غوربەتەلی؛ دەبێتە خاوەن میسیونێک بەلێگەر کە
لەگەڵ هێڵی شێخ و سەیدەکان و لەگەڵ گەورەبوونی لە ریزەکانی زانکۆدا هەمیشە بەم
هەستانە لێپرسینەوە دەکات. لەو کاتەی کە ریزەکانی زانکۆدا وانە دەداتە قۆتابییەکانی، بەو
جێگایەی بیر دەکاتەوە کە دەبێ لەوێ بێ.
غوربەتەلی کە ئاگاانە ڕاوەستەی جەسورانەی ژنی کورد
دەگرێتە بەر، هێندەی کە پێنووسی بەهێزیش بەیانی ناکات، بەرەو خاکی خۆداوەندی دایک
کە ئەو بانگ دەکات و لە قووڵاییەوە لەسەری بەکاریگەرە رێی دەپێوێت. روو لە خاکەکەی
دەکاتەوە. بە ساردبوونی لووتکەکان، پتر نزیکی رۆژ و هەستێرەکان دەبێتەوە. لەگەڵ دەیان
هاوڕێی ژنی لە جوگرافیای ئاسێ "زاپ"دا، ژن و ڕاوەستەی ژن دەخاتە بەرباس و هەمیشە لە وانەکاندا
ئەمە دەڵیتەوە. لەگەڵ ڕوانین بە ئاوی زاپ، هەڵبەستەکان گەشە دەگرن. لەگەڵ بەهەستبوون
و گیانیبوونی هاوڕێیەتی، هەستەکانی بە سادەترین وشەکان دەڵێتەوە و واتایان دەداتێ. بەئیدەعاترین
ڕاوەستە دەگرێتە پێش کە پابەندی مێژووە، لێپرسینەوەی ڕابردوو دەکات و مێژووی ژن
دەنووسێتەوە.
هاوڕێ مریەم، ناوی راستترین وەڵامە بە لێگەرینی ناسنامە. ئەو
گۆڕانکاریانەی ناوەڕاستی ساڵانی 1970
کە بۆ یەکەم جار تێدا ڕامانەکانی نەتەوەیی نیقاش دەکرێن
تەعقیب دەکا و لە هەندێ جێگا تیایدا جێی دەگرێت. لە دەرسیم دا دەگیردرێت. لە
گۆڕانکارییەکانی "بینگۆل"دا، "مالاتیا"
بآدەنگ نامێنێت. شکاندنی بآدەنگی لە مالاتیا بووە هۆی
ترسی و خۆفی دژمن. هاوڕێ مریەم لەو کاتەی کە لە ساڵانی 1980دا لە ژێر لوتکەی زەخت و گوشاردایە،
دەڕواتە ئەوروپا. دایکی ڕۆڵەیەک بوو کە ئیزدیواجی کردبوو، لە ئەوروپاش دا خاوەن
لە ناسنامەی کوردی دەردەکەوێت. ناکەوێتە ژێر کاریگەری سیاسەتەکانی ئەنتەگرەی ئەوروپاوە. سەرەڕای
بەجێهشتنی شیلانی کچی کە زۆر خۆشی دەوێ، ئەو عەشقەی بە وڵات لەگەڵ خۆشەویستی بە
شیلان مەزن دەکات. ناوی سیلاحەکەی دەکاتە شیلان و لە دەفتەری رۆژانەیدا خۆشەویستی
و تاسەی خۆی بۆ شیلان دەنووسێت.
مەیل و ئاواتی ئەوانەی وا عەشقیان مەزنە، ئاستەنگی
ناناسن. لەو دەمەی وا بەشداری تێکوشانی وەدەستخستنی ئیرادە و ناسنامەی ئازاد
دەبێت، لەگەڵ ڕاوەستەیەک کە گرنگی دەدات بەو شتانەی وا لەپێشەوەن و بەشێک (پارچەیەک) لەناو تەواوی
راستییەکان دەبینێ، بۆ هەڵپەرکێ ئازادی رادەوەستێت.
هاوڕێ شەرڤین لە هەمان سەردەماندا، بە ئاگای لەو رۆڵەی
کە دەکەوێتە سەرشانی ژن لە باشووری رۆژئاوادا لە ناو کار و خەبات جێی دەگرێت. لەو سەردەمانەی
کە لە مەکتەب دا بوو ئەو بەرپرسیارییەی کە لە بەرانبەری تێکوشانی ئازادی
هەڵدەگرێت، زوو بەشداری ریزەکانی دەکات.
ئەو وەکوو بەرێوەبەرێک و کادیرێکی بژاردە، کەسێک بوو کە
نیقاشی مێژوویی گرێدراو بە ژنی بەرێوە دەبرد و بە شێوەی هەرە ئەکتیڤ بەشداری قۆناخی ئەرتەش
بوونی ژنی کرد. کاتێک تەڤڵی رێپێوانی ئازادی دەبێت، لەناو تێکوشانی
خاوەندارێتی کردنی راستی ناسنامە و ئیرادەی ژن جێی دەگرێت. لەو دەمەی لەناو تێکوشانی ناسنامەی ژن
دا جێی دەگرێ، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.
لەناو کومیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی یەکەمی ژن دا جێی
دەگرێت. لەو دەمەی وا لەگەڵ هاوڕێ مریەم لە ئامادەکاری کۆنگرەدا ڕۆڵی ئەکتیڤ
دەگرنە سەرشانیان، لەناو پتەوبوونی ئامادەکردنی پێرۆ و پرۆگرامدا لەگەڵ هەڤاڵانی
نیقاش دەکات. بە ئاگای لەو ڕۆڵەی وا رێبەرایەتی بۆ ژن دیاری کردووە، لەسەر واتای بوونە
هێزی بڕیاردان هەڵبەت لەگەڵ ئیرادە و هێزی جەوهەرە خۆدی ژن ڕادەوەستن. دەتوانرا وەکوو
هەر هاوڕێی ژنی، جۆش و خرۆش لە چاوانی دا بینرابایا. ئیتر ئاگاانە بەرپرسیاری قووڵی بەشداری
لە کاروخەباتی بەرێکخستن بوونی جەوهەرە
ژن گیرا سەرشان.
کاتێک هاوڕێ مریەم و شەرڤین کە لە رێکخستنی"YAJK" جێیان
گرتووە وەبیر دێنەوە، پێویستە لە خۆمان بپرسینەوە کە بزوتنەوەی ئازادیمان، لە کام
هەلومەرج دا، چۆن پێش کەوت و بەرفراوان بووەوە و لەم پێشکەوتنەدا ئەو هەڤاڵانەی وا
ڕۆڵیان هەبوو کام دژوارییان تەحەممول کرد و چۆن ئەمڕۆ بە ئێمەیان گەیاند. لەگەڵ واتادان بە
مەزنی ئەو نرخانەی کە هەر هەڤاڵێکی ژن بە هەوڵ و رەنجی خوڵقاندوویەتی، لە خەبات و
رێکخستنەوە تێدەپەرَێت. ئەم نرخانە تەنیا بە هەستیاری لە تەڤلی بوون و مەزنایەتی دڵ و
عەشق نەخۆڵقێندران. لە هەر پێشکەوتنێک کە ماوەی ساڵان دا و لەگەڵ کاریگەری هەر
شەهیدیکمان بەدی هاتن، جەوهەر و ئیرادەی ژن هاتە ئاراوە. هەر یەکەیان بوونە گزینگی پارچەکەری
تاریکییەکان. کاتێک دەورۆبەر رووناک دەبێت، بۆ کۆمەڵگا و گەل رەنگی دایەوە. راستی چۆنەتی
ژیان، مرۆڤ و کۆمەڵگا کەوتە بەر پرسیارەوە. هەر یەکەیان لەناو ئەو پیوانانەی کە
کۆمەڵگا یاخۆد سیستەم دیاری کردبوون، هەرە ئیدەئال بوون و توانیان ژیانیان
لەناو ئەو هەلومەرجانەدا بەرێوە ببەن.
مامۆستا و قۆتابی مەکتەبانی بڵند بوون. بەڵام ئەوان ئەو
دادپەروەری نرخەکان و شێوە ژیانەیان کە سیستەم دیاری کردبوو قەبووڵ نەکرد. بەو زانابوونەوە
کەوتنە جمۆجوڵەوە کە بە شێوەیەکی ئینسانی، ژیان و ناسنامە و کەسایەتی ژن قازانج
بکەن. کاتێک شاخەکان وەکوو مەکانی خۆ هەڵدەبژێرن کە زۆر چاک دەزانن دەورۆبەریان
بە تاریکی دۆرپێچ کراوە و لەسەر ڕەتکردنی ئەو یەکە، وەکوو هێزی داهێنەری ژیانێکی
نوێ، ئیرادەی تێپەراندنی زەحمەتییەکان نیشان دەدەن.
کاتێک ئەوانە چیاکان وەکوو مەکانی خۆ هەڵدەبژێرن، پتر
نزیکی رۆژ بوونەوە. هەر یەکەیان کاتێک بەدوای سەرچاوەی ژیان دەگەڕان؛ بوونە وەڵامی
پرسیاری "چۆن بژی؟"
کەوتنە ناو هەوڵ و رەنجدان بۆ بەدیهێنانی داهاتوو لە
کۆرتە ئاراکانی ژیانیاندا. بە بێ هێچ چاوەڕوانی و بەرانبەرێک خەباتیان کرد. کچەکانی رۆژ کە
سادە و هێندەش زانا بوون، بێ دوودڵی و بآقەراری وەکوو نوێنەرانی ئیرادە و هێزی
جەوهەرە ، ڕاوەستەی ژنی ئازادیان وەپێش گرت. لەگەڵ رەت کردن و بچوک خستنی
ئیمکانەکانی دەوڵەت، بوونە خاوەن ژیانێکی بەشەرەف. بێ ئەوەی گرنگی بدەن بە دژوارییەکانی
تێکوشان، بە زانابوونی خوڵقاندنی شتی جوان، راستی کۆمەڵایەتییان لێپرسییەوە. بێ ئەوەی لە
پرسیارەکانی "بۆچی" و "لەبەرچی"یەکان ئاسێ بمێنن، لە تێپەڕاندنی ئەزمونەدژوارەکان دا سەرکەوتن. لەگەڵ ژیان کردنی
راستی تاکی ئازاد، بە ئێمەیان نیشان دا کە ڕاوەستەی بەئیرادە سەردەکەوێت. ئەوان بە
پێشانگایەتی کردنی ژنانی کورد؛ هەر یەکەیان سەرکەوتن لەوەیکە ببنە مامۆستا و هێزی
خۆڵقێنەری داهاتوو.ئەگەر لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا ژنی کورد لە گۆڕەپانی سیاسی دا جێی
دەگرێت و خاوەن نوێنەرایەتی یە لە تێکوشانی سیاسیدا قەرزاری ئەوانین.
هەروەها ئەگەر ئەو دایکانەی کە قارەمانترین ڕۆڵەکانیان
لە شەڕی ئازادی دا لە دەست داون، سەربڵندانە و بە سەبر و متانەتەوە بانگەوازی بۆ
ئاشتی دەکەن و ڕاوەستەی بەشەرەف نیشان دەدەن، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەیبەتی
ئەو تێکوشانەی وا شەهیدەکەنمان لەپێناو ژیانێکی ئینسانی داویانە. ئەوان، بە بچوک
دیتنی مەرگ، چۆنەتی ژیانیان فێر کرد و کردیانە عایدی هەموو کۆمەڵگا.
لە کوردستان دا لەو جێگایەی دەستیان پێکرد کە نەودەتوانی
بە ناسنامە و کەلتووری خۆت بژی و بە زمانی دایکیت قسە بکەیت و نەیاندەویست ببنە
ڕۆڵەکانی وڵاتی قەدەغە. بۆیە پێویستی تێکوشان نەتەنیا بۆ بەجێماوەکان بەڵکو کردیان بە
ماڵی هەموو کۆمەڵگا. ئەگەر ئەمڕو ژنی کورد لە ریزی پێشەوەی تێکوشانی سیاسی
دیموکراتی دا جێی دەگرن و لەپێناو ئاشتی رێی دەپێون، هەروەها هێندەی شەڕ واتای
ئاشتیش دەزانن و بوونەتە خاوەن کەلتووری خاوەندارێتی کردن لە نرخەکان کە بەدیلی
گرانە، هی تێکوشانی هەر یەک لە شەهیدانمانە کە ئاشتی و کەلتووری دیموکراسی
خۆڵقێنراویان کرد بە ماڵی هەموو گەل.
ئەوان لەناو هەیبەتی شاخەکان دا، هەر یەکەیان وەکوو
هەستێرە دەدرۆشێنەوە. بە شەڕکردن، ئاشتی یان بۆ کۆمەڵگا بەدی هێنا. ئەگەر ئەمڕۆ
کێشەی کورد وەکوو کێشەیەکی ناونەتەوەیی لە رۆژەڤدایە و ڕۆڵێکی دیارکەر دەگێرێت،
ئیفادەی لە ڕاوەستەی تێکوشەرانە و بەشەرەفی ژنی کورد دەبینێتەوە. وەکوو پێشەنگانی
ژیانی برایەتی لەناو ئاشتی دا بەرەو ئازادی رآیان پێوا و لەبەرانبەری بآ رۆحمەتی
شەڕەوە سنگریان گرت، چۆنکە بەوە باوەڕیان هەبوو کە ئاشتی تەنیا لەسەر ئەم بنەما
بەدی دێت. بە دیتنی نامومکن بوونی ژیان لە وڵاتی قەدەغە، قەدەغەکانیان ژێرپێی کرد و
لەنێوبردنی ئەو تاریکییەڕەشەی وا ژنی تیایدا بوو، رووناک بوونە و رۆشنیان کردەوە. بۆیە بەیەک
گەیشتنی کچەکوردانی "بیلگە"
و کچانی تورک ـ چەرکەز کە عاشقی ئازادی بوون، بەهەڵکەوت
نییە، بەڵکو بۆ یەکێتی گەلەکان، هەنگاوە جوانەکانی بە یەکترگەیشتنیان هاویشت. بە هاتنە لای یەک
لەناو یەکێتیەکی ئازاد، بآ واتابوونی دژمنایەتی هەزاران ساڵەی چێنراوی نێوان
گەلەکانیان نیشان دا.
لەگەڵ واتادان بە ڕاوەستەی پێشەنگایەتی و رێپێوانی
هاوڕێ؛ بێریتانەکان، عەزیمەکان، غوربەتەلی، مریەم، شەرڤین و چەرکەز هێلین، لەگەڵ
جێبەجێکردنی کاتی وەرچەخانی تێکوشانی ئاشتی و دیموکراسی بە ئاڵای ئازادی گەلەکان،
لێگەڕین بۆ کەلتووری ئاشتی و دیموکراسی و قووڵایی یەکێتی ئازاد لە ڕابردووی مێژووی
نزیکمان دا و هەوڵدان و رەنجدانی پتەو بۆ خوڵقاندنی داهاتوو، دەبێ شایستەبوون بۆ
شەهیدانی مانگی ئۆکتۆبەر بزانرێت.
بزانین کە هەر بەشێکی تێکوشانی ئازادیمان پڕە لە
دەوڵەمەندی و بەو زانابوونەوەی کە هەر شەهادەتێک چۆن ڕۆڵی پردێکی گێڕا
خاوەندارێتیکردن لە ئەرک و بەرپرسیاریمان بەجێی بهێنین.
,هەر مرۆڤێک وەکو کوڕ یان کچ دێتە دونیاوە.. وا نییە؟ بەڵام دوای ماوەیەک دەکرێتە
ژن یان پیاوێک. ئەمە لە خێزان و کۆمەڵگادا جێگیر بووە و بەشێوەیەکی سیستەماتیک
لەماوەیەکدا پێکدەهێنرێت. واتا وەکو ئایدیۆلۆژی شێوەی گرتووە بە زانایی و سیستەماتیک
قۆناخی بەکۆمەڵگابوونە، لەدوای تەواوبوونی ئەم قۆناخە بەشێوەیەکی سروشتی
لەدایکبوونی ئەو کچ و کوڕانە؛ بۆ ئەو پیاو و ژنەی کە کۆمەڵگای باوکسالاری پێشبینی
کردوون دەگۆڕێن. بەم زانست و ئامانجەوە هەر لەکاتی لەدایکبوونەوە نزیکایەتی
جیاجیا بۆ منداڵی کوڕ و کچ پێشدەکەوێت.
ئەم جیاوازییە ئەوەندە وشکە سۆز و زیهنییەتێکی وا هەڵدەگرێت کە،
ئەو وزەیەی لە هەڵسوکەوتیدا بڵاوی دەکاتەوە هێشتا لەکاتی منداڵیدا دەرکی پێ نەکرێت
وەک بڵێی شتێکی مەحاڵە. ئەگەر خێزانێک منداڵێکی کوڕیان بێت پیرۆزبایی لێ دەکرێت،
بەخۆشەویستیەکی زۆرەوە پێشوازی دەکرێت.
چونکە سیستەمی نێرینەیە و منداڵی کوڕ واتای دەوڵەمەندی
خێزانەکە دەگەیەنێت. ئەگەر منداڵێکی کوڕ لەدایک بێت ئەو خێزانە خۆشبەختن. هاتنەکەی پیرۆز
دەکەن. ئەم پێشوازییە خۆشەویستییە وەکو وزەیەکی ئەرێنی ـ پۆزەتیڤ ـ لەلایەن
منداڵێ کوڕەوە وەردەگیرێت. لەوانەشە هەست بکات هاتۆتە دونیایەکی کە هی خۆی بێت و
بەئاسودەی دەست بە گەورە بوون دەکات.
ئەمە رێگە لە ژێرخان، سایکۆلۆژیایەکی لەخۆ باوەڕبوون
دەکاتەوە. لێکۆڵینەوە زانستییەکان ئەمە پشتڕاست دەکەنەوە، تەنانەت منداڵ لەکاتی ژن
دایکێتیدا دەستی بەشێوە گرتنی کاریگەرییەکانی ئەمەی کردووە و خراوەتەڕوو. هەرچی بۆ پێشوازی
منداڵی کچە خێزان شیوەن دەگێڕێت.
چونکە ئەم دونیایە هی ئەو نییە. هاتنەکەی شتێکی ئەوتۆ بەو خێزانە نادات. تەنانەت واش
بیردەکەنەوە و دەڵێن "ئەگەر نەهاتبایە باشتر دەبوو". هاتنێک کە نەخوازرێت، دونیایەک
کە هی ئەو نەبێت، منداڵێکی کچ هەر لەسەرەتادا هاتنەکەی پێ بدرێتە هەست کردن باشە چ
بونیادێک لەکەسایەتیدا ئاوا دەبێت؟ راستی ئەم رەگەزگەراییە لە یەکەمین پێشوازیدا
خۆی نیشاندەدات. ئەگەر کوانتۆمیانە بیربکەینەوە منداڵێک هەستی کرد کە
نایانەوێت، باشە لەگەڵ دونیادا پەیوەندی چۆن دەبێت؟ یان لە قۆناخەکانی داهاتوودا
بەم زیهنییەت و سایکۆلۆژییە رێگە بۆ شێوەگرتنێکی چۆن دەکاتەوە؟ لەگەڵ ئەوەشدا کە
منداڵ هێشتا لەسەردەمی ژن دایکەوە هەست بەمە دەکات. نەخوازرێت، خۆشنەویسترێت؛ کارەکتەرێکی
لەناخدا داخراو، شەرمن ئاوادەکات.
ئەمە دواتر بەشێوەیەکی سیستەماتیک بەردەوام دەکات. ئەمە لەلایەن
خێزان، دایک ـ باوک و هەموو کۆمەڵگاوە بەشێوەیەکی زۆر سیستەماتیک پێشدەخرێت. ئەو کچ و کوڕە
منداڵانە دەبنە ئەو ژن و مێردەی کۆمەڵگا دەیخوازێت سوڕی خۆیان تەواو دەکەن و بەمەش
دەگوترێت قۆناخی بەکۆمەڵگابوون.
ئەو قۆناخی کۆمەڵگابوونەی گوتمان لە هەندێک قۆناخ پێکدێت. بەکورتی ئەم
هەنگاوانە لەچوار سەرە دێڕدا هەڵدەسەنگێنین. قۆناخی یەکەم مانیپلاسیۆن، واتە لە
رێلادانی بە ئەنقەست، نزیکایەتییەکی بیۆلۆژی، سروشتی نییە، یەکیان وەک ژن، یەک وەکو
پیاوێک دەبینن لەژێر کاریگەری زیهنییەت، باوەڕێکی رەگەزگەرایی نزیکایەتی جیاجیا
نیشاندەدات و ئەمە بە منداڵ دەدرێتە هەستکردن ئەمەش قۆناخی دەرک پێکردنە. ئێمە بەمە دەڵێن
مانیپلاسیۆن واتە ئاراستە کردنی بە ئامانج. بێگومان لێرەدا ئامانج؛ ئامانجێکە
بەگوێرەی زیهنییەت و بەرژەوەندییەکانی پیاوی دەسەڵاتدار دروست بووە، ئەم
ئاراستەکردنەی ئێرە ئاراستەکردنێکی فێڵبازانەیە. لە شێوەی سروشتی خۆی دەردەهێنرێَت،
هەوڵدانێکە بۆ شێوەپێدانێکی بەزانابوونی دیکە. ئەمە لەچوارچێوەی نزیکایەتییەکەدا لە
منداڵەکەدا بەرجەستە دەکرێت. لە ئیسلوب و خیتابەتدا ئەم نزیکایەتییە دەردەکەوێتەڕوو. واتە دەبێتە
شێوەی هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکەدا.
بۆ نموونە لەهەموو کۆمەڵگاکاندا نزیکایەتی بۆ منداڵە
کوڕەکان "تۆ کوڕیت، تۆ کەسێکی سەربەخۆ و بەهێزیت" پێشدەخرێت، بۆ منداڵی کچیش
بەشێوەی "تۆ سەربەخۆ نیت، زەعیفەیت، پێویستت بە پاراستنی ئێمە هەیە" نزیک
دەبنەوە. واتە منداڵی کوڕ دەتوانێت خۆی خۆی پێبگەیەنێت، بەڵام منداڵی کچ هەمیشە
پێویستی بەچاودێری هەیە بەگشتی بڕوایەکی بەربڵاوی بەوشێوەیە هەیە. لەلایەکی دیکەوە
بۆ منداڵە کچەکان بەتەواوی لە جوانی فیزیکیدا یەکلایی دەکرێتەوە رەگەزە مێینەیەکەی
دەدرێتە پێش. هەرچی بۆ کوڕانیشە تایبەتمەندی جەسارەت، خۆ باوەڕی، نزیکایەتی نێرینەیی
بیرکراوەتەوە و دراوەتە پێش. سایکۆلۆژیای کەسایەتی ئاوا دەکرێت. لەبەرئەوە نزیکایەتییە یەکەمەکە گرنگە. جوانی فیزیکی ژن
بەشتێکی گرنگ دادەنرێت. لە کۆمەڵگادا بۆ ئەو سەرمایەی سەرەکی ئەمەیە، هەرچی بۆ کوڕیشە
جەسارەت گرنگە، قەناعەتی پێکراوە کە سەرمایەی سەرەکی ئەمەیە. ناڕاستەوخۆ ئەو تایبەتمەندیانەی
دەستنیشانکران بەرەو کامڵ بوون ئاراستە دەکرێت. کچ بەخێزانەوە گرێ درا، هەرچی کوڕیشە
هەستدەکات بۆ دەرەوە کرایەوە، مانیپلاسیۆن بەمشێوەیە، واتە بە ئاراستەی
ئایدیۆلۆژیا، زیهنییەت و ئامانجێک بەزانابوون شێوەگرتن پێشدەخات. هەنگاوی دووەم
ئاراستە کردنە. ئەم هەنگاوە چۆن پێشدەکەوێت؟ قۆناخێکی فێرکردنە منداڵە کچ و
کوڕەکان بە ئۆبژەی جیاجیا سەرنجیان رادەکێشرێت. بۆ نموونە منداڵە کچەکان سەرنجیان بە
لای بوکڵەدا دەبرێت. ئەگەر دەوڵەمەند بن بوکڵەشووشەی بۆ دەکڕن. ئەگەر هەژاریش بن ئەم بۆکڵانەیان
بەدەست بۆ دروست دەکرێت. واتە سەرەنجی بەرەو لای بوکڵە ئاراستە دەکرێت. یان سەرنجی بۆ
لای قاپ، کەوچک و گسک ئاراستە دەکرێت.
دیقەت بکەن ئەمانە بە دونیای زۆربوون ـ تکاپرـ و ماڵەوە
سنوورداربوون دەردەبڕێت. دونیایەک لەگەڵ ئەمەدا بگونجێت مۆتوربەکردنی دیدگا و ئاسۆکەی
پێشدەخرێت. سەرنجی منداڵی کوڕیش بە شتی وەکو ئۆتۆمبیل، فرۆکە، دەمانچەی یاری ئاراستە
دەکرێت. لەسەر یاریچکەکان خەیاڵی ئاوادەکەن. منداڵیش کە سەیری چەکەکەی دەکات وابیر
دەکاتەوە شەڕ دەکات، کاتێک سەیری ئۆتۆمبیل و فڕۆکەکەش دەکات وا بیردەکاتەوە بۆ
شوێنی دیکە دەڕوات واتە بەڕووی دەرەوەدا دەکرێتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە ئاسۆیەک ئاراستە
دەکرێت، لەئەنجامی ئەمانەدا یەکیان پێشدەخرێت، پێشدەکەوێت، ئەوی دیکەشیان لەجێی
خۆی رادەوەستێت. ئەمەش لەنێوانیاندا نایەکسانییەکی گەورە پێشدەخات. لەپێش یەکێکیاندا
دونیایەک دەکرێتەوە، ئەوی دیکەشیان بەماڵەوە سنووردار مەحکومی دونیایەک دەکرێت. ئەمەش
نایەکسانییەکی گەورە و نزیکایەتییەکی رەگەزگەرایی مەترسیدارە.
قۆناخی سێیەم دەبێتە شوناسی زارەکی. کچ گەیشتە تەمەنێکی دیاری کراو شتی
هەرە گرنگ کە پێی دەگوترێت "تۆ چەندە جوانی"یە. راستینەی پێوانەی پێکهاتەی جەستەیی لە سیستەمدا پەسەند بکرێت،
لە کۆمەڵگادا جێبگرێت لەقووڵاییەوە پێدەدرێتە دەرککردن. لەقۆناخی هەرزەکاریدا کچێکی گەنج کە
ئەم سۆز و هزراندنی هەبێت کەسایەتی بەدەستهێناوە. بە کچێک بگوترێت، "تۆ جوان نیت" واتە لەنێو
ئەو پێوانانەدا نیت کە پەسەند کراون، پێبدرێتە دەرککردن، هەموو ژیانی دەکەوێتە نێو
ئاڵۆزییەوە واتە خۆشناویسترێت لەنێو سایکۆلۆژییەکی بەو رەنگە شێوە دەگرێت. ئەگەر بەگوێرەی
ئەو پێوانەپێدراوانە گونجاو بێت، ئەوا شانسی پەسەندکردنی هەیە. بەگوێرەی
پێوانەکان نەبێت، ئەوا هەموو ژیانی وەکو کەموکورتییەک، زەعیفییەک دەبینێت. بۆ تێپەڕاندنی
ئەمانە هەوڵدەدات. ئەمڕۆ سیستەمی سەرمایەداری، بەرلەویش فیۆداڵی و قۆناخی
کۆیلایەتی بەشێوەی جیا لەسەر جەستەی ژنان مامەڵەیان هەبووە. لەم مامەڵەیەدا جەستەی ژن پارچەکراوە و
بۆ هەر پارچەیەکیشی نرخێک دانراوە.
ژنانیش لەسەر ئەمە کێبڕکێ و رکابەرایەتییەکی مەترسیدار
بەڕێوە دەبەن. ژن هەموو وزەی خۆی لەم گۆڕەپانەدا بەکاردەهێنێت.ئەمە سەپاندنێکی
زۆر بێبەزییانەیە. واتە ژن وا لێبکرێت کە ئامانجی تەنها ئەوە بێت لەچاوی کوڕاندا
خۆی جوان نیشانبدات و هەموو وزەکەی لەسەر ئەو بنەمایە خەرج بکات ئەمە بۆ ژنان یان
مرۆڤ گەورەترین سووکایەتیە، خستنە.
ژن هەموو ژیانی خۆی بەمەوە بەسەر ببات بکەوێتە نێو
کێبڕکێوە؛ رەوشی بێ بەزەیی دەسەڵاتداری پیاو قووڵایی لایەنی ئایدیۆلۆژی، سۆسیۆلۆژی
مەسەلەکە دیاریدەکات. لەم واتایەدا ئاشکرایە ئەو دونیایەمان مسۆگەر دونیایەک نییە هی
ژن بێت.
بۆ منداڵی کوڕ لەپاش تەمەنێک چەندە بەهێز دەبێت زۆر
گرنگە. بۆ منداڵی کوڕ بگوترێت تۆ لاوازیت. هەمان کاریگەری خراپ دێَتە کایەوە. واتە منداڵی کوڕ
لەم سیستەمەدا چەندە بەهێز بێت ئەوەندە شانسی ژیانی زیاد دەبێت. ئەم هێزە کە
بەپشت بە رکابەرایەتی، جۆش، ژیری ئانالیتیک دەبەستێت، مەبەست لەو هێزە
بەدەستخراوەیە کە ئەم تایبەتمەندیانە بەشێوەیەکی کامڵ لەکەسایەتیدا جێگیر دەکات. منداڵی کوڕ دەرک
بەوە دەکات کە لەم دونیایەدا شتی هەرە گرنگ هێزە. بۆ ئەو شتی سەرەکی ئەوەیە ببێتە خاوەن
هێز. چەندە
ببێتە کوڕ ئەوەندەش بەهێز دەبێت.
چونکە لەو تایبەتمەندیانەی کە لە کوڕدا ناسراوە و
لەبەرامبەر کارەکتەرەکەیەتی. کوڕێتی بێ سنوور لەخۆدا پێشدەخات، لەسەر ئەو بنەمایە هەموو
رێگایەک بۆ خۆی رەوا ببینێت دەبێتە نزیکایەتی سەرەکی. سیستەمێکی زۆر بە زانایی جێگیر کراوە و
خراوەتەگەڕ. ئەگەر منداڵێکی کوڕ لاوازیش بێت، بەپێی پێویست تایبەتمەندی کوڕێتی تیادا
پێشنەکەوتووە، پێی دەگوترێت وەک ژنیت و پەراوێز دەخرێت. چەندە کوڕێتی تیادا بێت، ئەوە دەبێتە
مایەی پەسەندی. شێوەی رۆح، لۆژیک، خۆپەرستی، کەسایەتی هەم بۆ منداڵی کوڕ هەم
کچ لەسەر ئەم بنەمایە شێوە دەگرێت.
کچ وکوڕ بەم قۆناخانەدا تێپەڕ دەکرێت و دەکرێنە ژن و
پیاو. جیاوازی سروشتی بیۆلۆژیمان؛ پێکهاتەی زیهنییەتی پیاوسالاری بە
ئاراستەکردنێکی بەوشێوەیە لەنێو ئەم پلانە سیستەماتیک و قۆناخ بەقۆناخەدا
پێشدەکەوێت.
قۆناخی چوارەم ریسواکردنی کاروبار وچالاکی دەگرێتەوە. شوێن، کار،
چالاکی، ریسوا دەکرێت. بۆ کچان شوێنی باوک، پیشەی باوک تەشهیر دەکرێت. کچ بەشداری شوێن،
کاری باوک بێت، بەعەیب دەژمێردرێت.
کەواتە کچ ناتوانێت ببێتە خاوەن دوکان، فیتەر، کارەباچی،
بیناسازی بکات، لەهاوکاری باوکی لە کارەکەیدا بێبەش دەکرێت و شتێک نییە بیکات. کەچی کچ لە شوێنی
کاری باوکی دەتوانێت کار بکات و یارمەتیشی بدات. بەڵام بۆ ئەو شوێنانە بۆ کچ تەشهیر
کراوە. دەرەوە شوێنی کوڕ، باوکە، پێی دەگوترێت "ئەوە کاری کوڕانە بەگوێرەی تۆ نییە". تا بەهیچ
شێوەیەک نەکەونە نێو ئەمکارانەوە کچان تەربییە دەکرێن، "عەیبە"ش وەک ئامرازی هەرە گەورەی
تەربیەکردن بەکار دەهێنرێت. ئەگەر کچێک کاری بۆیاخی ئۆتۆمبیل، یان کارێکی دیکە بکات لۆمەی
دەکەن. هەمان نزیکایەتی بۆ کوڕێکیش دەکرێت، ئەگەر کوڕێک یارمەتی دایکی لەکاری
چێشتخانەدا بکات، ماڵ پاک بکاتەوە یان کوڕێکی منداڵ سەیری براکانی بکات، هیچ
بەربەستێکی بیۆلۆژی نییە. بەڵام کوڕێک چێشت لێبنێت، بخوازێت یارمەتی دایکی لە قاپ ششتندا
بدات، براکانی سەیری بکەن لۆمە دەکرێت.
چونکە شوێنی ئەو شوێنی کاری باوکە. بەمڕنگە بەشێوەیەکی بیۆلۆژی ئەو منداڵە کوڕ و
کچانەی کە لە هەمان دونیا هاتوون لەم قۆناخەدا دەخرێنە نێو دوو دونیای جیاوازەوە. یەکێکیان
دونیاکەی لە دەرەوەیە، ئەوەی دیکەشیان ناوەوە دەبێتە دونیاکەی. بەکارەکتەری
جیاواز، کەسایەتی و دونیاکەیان لەیەکتری قەدەخە کراوە. بە عایدی دونیای جیاواز کراونەتە
غەریبی یەکدی. ئەم دونیایانە بەپشت بەستن بە دەسەڵاتی پیاو بە پەیوەندییەکی
هەڕەمی بە یەکیانەوە دەبەستنەوە.
واتە کچ چەندە ببێتە ژنیش، کوڕیش چەندە بببێتە پیاو
ئەوەندە لەلایەن کۆمەڵگاوە پەسەند دەکرێن. ئەگەر کچێک هەبێت ئەمانە پەسەند نەکات،
پێی دەگوترێت "ئەو کچە لەجێی خۆی ناوەستێت. خراپە، ئەو کچە پەتی بڕیوە". ئەگەر
لەسەر ئەم پێوانانە پێشنکەوتبێت، کارەکتەری نەگرتبێت، بۆ نموونە بەدەنگی بەرز
پێبکەنێت، یاخی بێت، قەبا بێت پێی دەگوترێت "پەتی بڕیوە". هەروەها کوڕێکیش هەندێک نەرم بێت
ئەمەش پەسەند ناکرێت.
بەم هەموو شێوەیانە ـ شکل ـ کارەکتەرێک بە بەر ژندا
دەکرێت. پێوانە پێدراوەکان دەکرێتە رێسایەک و بەگوێرەی ئەمەش رۆڵ و میسیۆنی بە"شێوە"ی دەدرێت. بە پێچەوانەشەوە
هەمان شت بەبەر کوڕیشدا دەکرێت.
لەنێوان ئەمانەشدا پەیوەندی دەسەڵاتداری و چەوساوە جێی
باسە. یەکێکیان هەموو دونیای لەدەستیدایە. ئەوی دیکەشیان تەنها لەنێو خێزاندایە. لەهەموو دونیادا
ئێستا، لەئەدەبیات، زانست، سیاسەت، ئابووری، هۆنەردا لەهەموو گۆڕەپانەکاندا
کارەکتەرێک جێگەی باس بێت کە هی کچ و کوڕ بێت پێویستە پەیوەندی دەسەڵاتدار ـ
گرێدراو، بە دیاریکراو دیارکەرێکەوە پێشخرا بێت. بۆ نموونە بگوترێت "جەستە" ژن بە ئەقڵی
مرۆڤدا دێت. بگوترێت "ئەقڵ" کوڕ بەمێشکی مرۆڤدا دێت. ژن لەگەڵ جەستەیدا دەدرێتە پێش. ناڕاستۆخۆش ئەوەی
وەکو سەرمایەش پێی دراوە تەنها"جەستە"یە. بەڵام کوڕ بە "ئەقڵ"ەوە هەیە. لەهەموو سیستەمی پیاوسالاریدا بۆ ژن راستییەکی کارا ئەمەیە. واتە لەهەموو
کولتوورەکاندا هەرشتێک لەگەڵ سروشتدا یەک بگرێتەوە "ژن"ە. لەبەرامبەر ئەمە ئەو کەلتوورەی سروشتی
بۆ مامەڵە کردن بەکارهێناوە، مەبەست لە شارستانی "پیاو"ە. حەزرەتی محمەد گووتویەتی: "ژنەکانتان
کێڵگەتانە وەک دەخوازن دەتوانن بیکێڵن".
واتە بەکارهێنان، بەڕێوەبردن، خستنەگەڕ ئەو شتەی بۆ
بەکارهێنان کراوەبێت نوێنەرایەتی"ژن" دەکات. بەڵام کەلتوور پیاو بە "ئەقڵ"ی مرۆڤدا دێنێـت. کەلتوور
دەسەڵاتێکە بەسەر سروشتەوە. کەلتوور ناوی بەکارهێنانی سروشتە. بەهەمانشێوە مەبەست لە سۆز بۆ ژنە و
لۆژیکیش بۆ پیاو. کاتێک دەگوترێت "سۆبژە"
واتە پیاوێکی دیارکراو بەئەقڵی مرۆڤدا دێت. لەبەرامبەر ئەمە
ژن وەکو "ئۆبژە"یەک دەبینرێت.
لەنێوان ئەمانەشدا پەیوەندییەکی هەڕەمی هەیە.
هەڵبەت ئەو جیاوازییەی نێوان ژن ـ پیاو، واتە ئەو نۆرمانەی
رەگەزگەرایی دەردەبڕن، ئەم نۆرمانە لەهەموو کەلتوورەکاندا، هەموو وڵاتەکاندا وەکو
یەکە و پەسەندکراوە، هەندێکیش لەسەر ئەمانە هەڵوەستە دەکەین. مسۆگەر نۆرمەکان لەلایەن هەموو
کۆمەڵگاکانەوە دەبینرێت، تێگەی یاسایی ئەخلاقیانە و کەلتوورین. ئەمانە
ناوەڕۆکێکی سیاسیان بەدەستهێناوە.
دەستنیشانکەری سەرەکی بەکۆمەڵگابوون یاساکانە. سەبارەت بە
سیستەمی پیاوسالاری یاساکان پیاو و ژنیان لێکجیا کردۆتەوە. لەهەموو کۆمەڵگاکاندا نۆرمی سەرەکی
جیاکەرەوەی ژن و پیاو "شێوە"یە. هەڵبەتە "شێوە"ی بیۆلۆژی نا.
لەهەموو کۆمەڵگاکاندا پۆشاکی ژنان جیاوازە، پۆشاکی
پیاوانیش جیاوازە. لەهەندێک کۆمەڵگادا ئەمە بەشێوەیەکی زۆر توند جیاکراوەتەوە. ئەم هۆکارە
گرنگە؟ چونکە ئەو شێوەیەی بۆ ژن دیاریکراوە لەگەڵ ئەو شێوەیەی بۆ پیاو دیاری کراوە
لەئەنجامی گرێدانی بەفەلسەفە و ئایدیۆلۆژیایەکەوە پێشکەوتووە. لەهەموو کەلتوورەکاندا، کۆمەڵگاکاندا
ژن جیا لە پیاو سەرتاپا داپۆشراوە یان دیکۆلیتە واتە پۆشاکی کراوە لەبەردەکات. کراوە بێت یان
داخراو تارزێک دەگیرێتەبەر هەردوو شێوەکەش بەتوندی ژن و پیاو لێکجیا دەکاتەوە و
جەستەی، مێیەتی دەدرێتە پێش. لەکاتی سۆمەرییەکان بەدواوە جەستەی ژن لەعنەتکراوە. وەکو ئامرازێکی
شەهوەت بینراوە. لەبەرئەوەش جەستەی ژن عەیب و لۆمە کراوە. جلوبەرگی ژنانیش بۆ شاردنەوەیەی ئەو
عەیبە هێڵکاری کراوە. هێڵکاری جلوبەرگی ژن لەسەر عەیبەی جەستەی ژن، ئۆرگانەکانی
دروستکراوە. لە زۆر کۆمەڵگادا ئەمە بەوشێوەیەیە. هەرچی هی کوڕانە بەتەواوی پێچەوانەیە،
تەنگ، پانتۆلڕ... هتد هێڵکاری کراوە.
واتە جلوبەرگی کوڕانە رەحەتتر و دەرفەتی جموجۆلی سەربەست
زیاتر دەدات. لەلایەکی دیکەوە لەگەڵ جەستەیدا لەسەروو هەمووشیانەوە ئۆرگانە
رەگەزییەکانی، تا شانازی بەهەموو جەستەیەوە بکات، بەشێوەیەک رەنگدانەوەی لەسەر
جلوبەرگەکانیشی هەبێت، بەڵام هەرچی ژنیشە پێویستە لە جەستەی خۆی شەرمبکات و بە
لۆژیکی شاردنەوەی "شێوە" پێشدەخرێت. بۆ نموونە لە شاخەکاندا گەریلای ژن و پیاو هەمان پۆشاک دەپۆشن. ئەمە هیچ فشارێک
ئاوا ناکات. واتە ئەو پۆشاکانەی کوڕان لەبەریدەکەن ژنان، یانیش ئەو پۆشاکانەی ژنان
لەبەریدەکەن کوڕانیش لەبەریدەکەن.
لەم بابەتەدا هیچ کێشەیەک دەرناکەوێت. واتە نزیکایەتی
بۆ "شێوە" وەکو نۆرمێک بەو رەنگە پێشکەوتووە وەکو پێویستییەکی سروشت
بەدەست نەگیراوە. دەسەڵاتداری باوکسالارییەکی مەترسیدار لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت. وابەستەبوون و
ئەمە بەشێوەیەکی زۆر گران لەهەر شتێکدا رەنگدەداتەوە. لەبەرئەوە "شێوە" وەکو گرێدانێک لەلایەن"ئایدیۆلۆژیا"وە
پێشیخراوە، هەر شێوە پۆشاکێک دەربڕی ئایدیۆلۆژیایەک، لۆژیکێک، زیهنییەتێکە. ئەم زیهنییەتە
چۆن پێشکەوت؟
“رێبەرئاپۆ”
دەڵێت؛ ئەگەر ژن لەحاڵی خۆیدا بهێڵرێتەوە نابێتە فاحیشە – خۆفرۆش - ، شتی خراپی دیکەش ناکات. وەک دەزانرێت لەدوای خستنی ژن یەکەم
ماڵی گشتی ـ مەلها ـ 2500 ساڵ پ.ز لەسەر ناوی موسەقەتین لەلایەن پیاوانەوە کرایەوە. لەسەرەتادا تا
ژنەکانی موسەقەتین لەگەڵ ژنەکانی دیکەدا لەیەکدی جیا بکرێتەوە، ژنە موسەقەتینەکان
بە "عەبا" داپۆشران، بەمجۆرە یەکلایی بۆوە. مەبەست لەمە ئەوەبوو ژنە فاحیشەکان
لەوانی تر جیابکرێنەوە. ئەوانە سەرەتا جەستەیان حەرامکرا. وەکو دەزانرێت لە کۆمەڵگای سروشتیدا
جەستەی ژن پیرۆزە. رەگەزییەت و بونیادی پیرۆزن. ئەندامی سەرەکی بەرهەمهێنانە بەتەواوی
بە بەرهەمهێنان، پاراستنەوە واتادارکراوە. بەڵام ژن بەتەواوی نەدۆڕا
لەقۆناخەکانی رابردوودا ـ لەسەردەمی سۆمەرییەکان ـ ئەو ژنانەی لە پەرستگاکاندا
دەکرانە فاحیشە تا لەژنەکانی دیکە جیابکرێنەوە عەبایان بەسەردا دان.
“رێبەرئاپۆ”
بۆ قۆناخی دواتریش دەڵێت: "هەموو ماڵەکان شوێنی خۆفرۆشتنن". خستنی ژن
زیاتر قوڵدەکرێتەوە، خێزانی زۆر بە باشی بەدەزگا بووە بەتایبەت لەسەردەمی
بابلییەکاندا لەسەردەمی حەمورابی دا ئیتر عەبا لەسەری هەموو ژنان کرا. واتە چیرۆکی عەبا
بەتەواوی هاوتەریبە لەگەڵ چیرۆکی خستنی ژندا. کە ژن بەتەواوی خرا بەتەواوی کرا
بەموڵکی پیاو، پیاویش مۆڵکایەتیکردنی ژنی بەجەستەی ناسی ئەوکات بەچەمکی نامووس
جەستەی پێچایەوە لە کەلتووری کۆمەڵگاشدا پێشخرا. ئیتر ژن تەنها بوو بەهی پیاو. بەهەمان شێوە بۆ
هەموو کەلتوورەکان بە سەرچاوەی شەهوەت بینرا و بۆ داپۆشینی جەستەیان عەبایان
بەسەردا سەپاندن. لەبەرامبەر ئەمە جەستەی پیاو پیرۆز کرا، ستایشی رەگەزییەتی
پیاو کرا. بەکارهێنانی پیاوێتی بەهەمان واتای دەسەڵات دەستی پێکرد. ئێمە دەمانەوێت
ئەو پێکهاتە نێرینەیەی کۆمەڵگا کە ئێمە تیادا ژیاین بگۆڕین، بەڵام لەسەرەتادا
خێزان و کۆمەڵگا ئەمە بەشێوەیەکی زیندوو بەردەوامدەکەن و بەرێوەدەبەن، ئەگەر مێژوو
بەوشێوەیەی دەستی پێکرد نەبێتیش لێی دەکۆڵێتەوە و بەشێوەی جۆراوجۆر، بەڵام بەهەمان
زیهنییەت خۆی بەردەوام دەکاتەوە.
لەوانەیە لە هەندێک دەوڵەت ئەمانەی تێپەڕکردبێت، بەڵام
رەگەزگەرایی کۆمەڵایەتی لەهەموو کۆمەڵگاکاندا بەردەوام دەکات، تا دێت سەبارەت بە
ژنان خستنی قوڵدەکرێتەوە و بەردەوامدەکات. لەسەرەتادا بە میتۆلۆژی رەشکرن،
عەیبدارکردن، خراپکردن دەکرێت، لەگەڵ فەلسەفە، ئایین، زانستدا دەکرێتە بەڵگە و
قوڵبوونەوەکەی بەردەوام دەکات. لەهەموو ئایین، کەلتوورەکاندا ئەم حاڵەتە بەردەوام دەکات. لەکۆمەڵگای
سەرمایەداریدا جەستە وەکو کاڵایەک بەدەست دەگیرێت. ئەمەش رەگەزگەرایی هەرە گەورەیە. کۆمەڵگای
سەرمایەداری گوایا پەردەی عەیب رادەماڵێت کەچی رەوشەکەی تێکداوە و بۆ پێچەوانەکەی
گۆڕیویەتی، جەستەی پارچەدەکەن و پێشکەشی دەکەن. لەکۆمەڵگا سەرمایەدارەکاندا پۆشاکی
ژنانە لەسەر فرۆشتنی جەستەی ژن پێشخراوە، ئەمەش تێڕوانینێکی رەگەزگەراییە. واتە لۆژیکی
پێشکەشکردنی جەستەی ژن بە کاڵاکردنی بەردەوامکردنی سیستەم لەسەر ئەمە، سیستەمی
سەرمایەداری لەلایەک بابەتی ژن زۆر بەکاردەهێنێت و لەلایەکی دیکەوە لەسەر ناوی
سیاسەتی لیبراڵ ژن لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی و ساسیدا زیاتر دەخاتە ژێر کۆنترۆڵەوە
بەتەواوی هەوایەکی ئازادی نیشاندەدات، بەوشێوەیە هەوڵدەدات رووی راستەقینەی خۆی
بشارێتەوە. کەواتە هیچ گفتوگۆی ناوێت سیستەمی سەرمایەداری سیستەمی هەرە رەگەزگەرایە. لە کۆمەڵگاکانی
دیکەشدا رەگەزگەرایی هەیە، بەڵام ئەمە لەئاستی بەرزدا لەسیستەمی سەرمایەداریدا
هەیە. ویڕای ئەم راستییە رەوشی هەرە تراژیدی زۆرینەی گەورەی ژنان بەپێچەوانەوە
قەناعەت پێکراون.
دەتوانین زۆر بەرەحەتی بڵێین کە هیچ سیستەمێک بە
ئەندازەی سیستەمی سەرمایەداری رەگەزگەرا نییە. کۆمەڵگایەک هەرە زۆر رەگەزگەرایی
کۆمەڵایەتی تیادا خۆی بە دەزگا بکات و بپارێزێت کۆمەڵگای سەرمایەدارییە. سیستەمی
سەرمایەداری ئەمەی هەندێک لە "شێوە"دا گۆڕێوە. ئاشکرایە بەم گۆڕانەی لە "شێوە"دا کراوە کۆمەڵگای هەڵخەڵەتاندووە
و خۆی پێ بەڕێوەدەبات. بۆ نموونە هیچ سیستەمێک تا ئەمڕۆ بەو ئەندازەیە ژن و پیاوی
لەیەک جیانەکردۆتەوە. ئەوەندە ژن کەوتبێت لەهیچ سیستەمێکی دیکەدا نەبووە. هەرشتێک لەسەر
ناوی ژنان بێت، تەنها لەچوارچێوەی جەستەدایە. بەکاڵاکردنی ژنان، بەهاکەی بە پارە
بپێورێت و گۆڕانی بۆ موڵک و ماڵێک لە دۆزراوەکانی سەرمایەدارییە. یانیش دۆزراوەی
ئەو قۆناخەیە کە زیهنییەتی باوکسالاری لەگەڵ سەرمایەدارییدا پێی گەیشتووە. وەکو “رێبەرئاپۆ”ش شرۆڤەی کردووە "سەرمایەداری
ژنی پارچەپارچە کردووە، بۆ هەر پارچەیەکیشی نرخێکی جیای داناوە"لێوجوانترین
ژن، باڵا جوانتر، چاوجوانترین ژن یان بەکارهێنانی گوتەی ناشرینتر. دەتوانرێت زۆر
دیکە دەستنیشان بکرێت. تەنانەت ئەوانەشی کە ئەم پارچانە بیمە بکەن هەن. واتە مرۆڤ
ئەوەندە بۆتە غەریبی خۆی، ژن لەو ئاستەدا خراوە. ئەمە لەهەموو جیهاندا بەوشێوەیەیە. چونکە لەهەموو
دونیادا زیهنییەت و کەلتووری پیاوسالاری دەسەڵاتدارە. ئێمە هەموومان وەها شێوەمان گرتبوو. سیستەم هێشتا خۆی
وەها بەڕێوەدەبات. ئەو سیستەمەی دەخوازین بیگۆڕین سیستەمێکی وەهایە.
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 37
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 38
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 39
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 40
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 41
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 42
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 37
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 38
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 39
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 40
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 41
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 42
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 37
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 38
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 39
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 40
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 41
Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/komunar/public_html/ku/includes/reklamlar.php on line 42